کوردی

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ

الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِینَ وَ الصَّلاةُ وَ السَّلامُ عَلَی رَسُولِه الاَمِیْنِ، مُحَمَّد وَ عَلَی آلِهِ وَ صَحبِه  أَجْمَعِين.


زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی (زادی) ناوێکی گشتگیریی سێ قۆناغ خوێندنە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت کە ئەمانەن:

١- ئامادەیی ئامەدی ئیسلامی کە بریتییە لە سێ پۆل خوێندن:

- پۆلی یەکەم: خوێندنی ١٥ ماددەیە لە عەقیدەو فیکرو قورئانەوانیی و فەرموودەوانیی و شەرع و هیتر.. کە دەتوانیت کتێبەکان داگریت، یان هەر بیانخوێنیتەوە. 

قوتابی لە شارو ووڵاتی خۆیەوە دەرسەکان دەخوێنێت، کە ئامادەی تاقیکردنەوە دەبێت، لە ئیدارەی زادی کۆدێک وەردەگرێت تا داخڵی سایتی تاقیکردنەوەکە ببێت. لەوێدا کات لەسەری حسێبە کە دەبێت لە ماوەی دیاریکراودا وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە.

- پۆلی دووەم و پۆلی سێیەمیش هەر وان. بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە پۆلی یەکەمیان بە سەرکەوتوویی بڕیبێت.

دوای تەواوکردنی خوێندن و دەرچوونی لە تاقیکردنەوەکاندا بڕوانامەی (چالاکوانی ئیسلامی) وەردەگرێت.

٢- پەیمانگای ئیبنوتەیمییە: دوو پۆلە: پۆلی یەکەمی خوێندنێکی چڕتری ئوصولیانەی شەرعییە. پۆلی دووەمیان: قوتابی شارەزا دەکرێت لە بوارەکانی خوێندنێکی تایبەتمەند (تخصص) تا حەزی خۆی تێیاندا بدۆزێتەوەو ئەو بوارە هەڵبژێرێت کە دەخوازێت تێیدا ببێتە پسپۆڕ. وەکو لایەنەکانی: عەقیدە، فیکر، فەرموودەوانیی، شەرع، بانگەواز. راگەیاندن و هیتر. 

دوای تەواوکردنی خوێندن و دەرچوونی لە تاقیکردنەوەکاندا بڕوانامەی (شارەزای ئیسلامی) وەردەگرێت.

٣- خویندنی بواری تایبەتمەندیی (تخصص) کە دوو پۆلە: پۆلی یەکەم قاڵ و قووڵ بوونەوەیەتی لە بواری خوێندنەکەیدا. کە سەرکەوتووانە تاقیکردنەوەکەی دەبڕێت، ئیتر لە پۆلی دووەمدا لێبڕاو (موتەفەڕیغ) دەبێت بۆ نووسینی بەحسێکی زانکۆیی وەکو ماستەرنامە.. ئەگەر بەحسەکەی لە موناقەشەیدا پەسەند کرا، بڕوانامەی (پسپۆڕ) ی دەدرێتێ.

وَصَلَّى اللَّه عَلَى سَيِّدنَا وَ حَبیبِنا مُحَمَّد وَعَلَى آله وَصَحْبِه اجمَعْین

ئازادن لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بە مەرجێك ئاماژە بە ماڵپەڕی زادی رێمان بکرێت